درباری مە

سەبارەت بە ئێمە

پەرتوکخانەی ئەلیکترۆنی کوردی(پ.ئ.ک) پرۆژەو رێکخراوێکی قانزاج نەویستە، دروستکراوە بۆ دیجتاڵکردنی هەموو ئەو پەرتوک و کارە هونەری و کلتوریانەی بە زمانە جیاوازەکان لەسەر کورد نوسراون، و کۆکردنەوەیان لەناو ئەو پەرتوکخانەیەدا بە مەبەستی خستنە بەردەستی خوێنەران بە بێبەرامبەر و پاراستنیان.

وەک لای هەموو لایەکمان روونە، پەرتوک و توێژینەوەکان،وە باقی بڵاوکراوەکانی تر تەمەنێکی کورتیان هەیە، دوای ماوەیەک لەناو دەچن یان لە بیردەکرێن، زۆرجاریش سەرچاوە و پەرتوکی پێویست و گرینگ بۆ خوێنەر بە زۆر هۆکاری وەک دووری یان هەر هۆکارێکی تر ناتواندرێت بەردەست بکەون بە ئاسانی، کە لە پەرتوکخانەکاندا هەڵگیراون، بۆ ئەم مەبەستە پەرتوکخانەی ئەلکیترۆنی کوردی رێگایەکی نوێ و کاریگەرە بۆ چارەسەرکردنی ئەم ئاریشەیە.

لە ئەیلولی ساڵی ۲٠۱۸ ئێمە دەستمان کردووە کارێکی زۆر گرینگ و ئاڵۆز، کە بە دیجیتاڵکردن و ئەرشیفکردنی پاشماوەی کلتوری نەتەوەی کوردیمان. ئامانجی ئێمە، کۆکردنەوە، و ئەرشیفکردن، و پێشکەشکردنی ژمارەیەکی زۆری پەرتوک و سەرچاوە و زانیاری پێویستە بە خوێنەران سەبارەت بە گەلی کورد لە هەموو دونیادا. لە رێگای کۆکردنەوە و بەراوردکردنی سەرچاوە جیاوازەکان، ئێمە هەوڵدەدەین بە باشترین شێوە پەرتوکخانەی دیجیتاڵی کوردی بخەینە کار بۆ ئەوەی خوێنەرانمان بەسوودترین و پربایەخترین پەرتوک و زانیاری بەدەست بهێنن سەبارەت بە گەلی کورد. جگە لەمەش توێژەران و لێکۆڵەرەوانی زانستی دەتوان ئەم سەرچاوە و زانیاریانە بە شێوەیەکی ئاسان دەستەبەر بکەن وەک ئەرشیفی ئەلیکترۆنی و بەکارهێنانیان بۆ سەرچاوەی توێژینەوە و لێکۆڵینەوەکانیان.

پەرتوکخانەی ئەلیکترۆنی کوردی ئاسانکاری دەخاتە بەردەستی خوێنەران و ئەو کەسانەی دەیانەوێ سەبارەت بە رابردوو و ئێستا گەلی کورد بخوێنەوەو شت بزان. پەرتوکخانەی ئەلیکترۆنی شێوازێکی نوێی پەرتوکخانەیە، هیچ سنورێکی نییە بۆ بەکارهێنەران و مانەوەی خوێنەر لەو پەرتوکخانەیەدا. بەبەراورد لەگەڵ پەرتوکخانەی کڵاسیکی و نەریتی باو ئەم پەرتوکخانەیە ئەفزەڵێت و سوود بەخشتریشە لەرووی هەمەجۆری زانیاری و بەردەستەکردنیان لە هەموو دونیادا.

ئەگەر چی پەرتوکخانەی ئەلیکترۆنی کوردی پەرتوکخانەیەکە، بەشێوەیەکی گشتی زیاتر فۆکس دەخەینە سەر پەرتوکەکان، بەڵام لەهەمان کاتیشدا تۆماری دەنگی و وێنەی مێژوویش گرینگی پێدراوە و كاردەکات. پەرتوکەکانی تا ساڵی ۱۹۳٥ بڵاوکراونەتەوە، لەبەر دەستن بە شێوەیەکی ئازاد بۆ داگرتنیان، بەڵام سەبارەت بە پەرتوکە نوێیەکان دەبێت تەنیا لە رێگای سایتەکەمانەوە بخوێندرێنەوە و دابگیرێن.

بۆ زیاتر بەدەستهێنان و ئاشنابوون بە رێنومایەکانی چۆنیەتی ئیشکردن لەناو سایتی پەتوکخانەی ئەلیکترۆنی کوردی بچنە بەشی (زانیاری یاسای)